عێراق

بۆردومانکردنی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای عێراق

- فڕۆکەیەکی جەنگیی نەناسراو، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای عێراق کردە ئامانج.

Zana Natık Kerem  | 15.09.2021 - نوێکردنەوە : 15.09.2021
بۆردومانکردنی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

فڕۆکەیەکی جەنگیی نەناسراو، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای عێراق کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆکەیەکی جەنگیی نەناسراو، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای قائم سەربە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق کردووەتە ئامانج.

بەگوتە سەرچاوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، سێ ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی سووتاون و زیانی گیانیی نەبووە.

ھاوکات ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش رایگەیاند کە ھیچ ھێرشێکی لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا ئەنجام نەداوە.

گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، واین مارۆتۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "دووپاتی دەکەینەوە کە دوێنێ سێشەممە، ھیچ ھێرشێکمان لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا ئەنجام نەداوە".

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın