بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٤ پلە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ناوەڕاستی هەژاند
Ankara
ئەنقەرە – AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٤ سنوورە ئاوییەکانی دەریای ناوەڕاستی بە دووری ٨٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی سەیدیکەمەر سەربە پارێزگای موغڵا هەژاند.
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ١٥:٣٧ بووومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٤ سنوورە ئاوییەکانی دەریای ناوەڕاستی بە دووری ٨٠،٨٢ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی سەیدیکەمەر سەربە پارێزگای موغڵا هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٤١،٠٨ کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن