Washington DC
واشنتۆن – AA
كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی یاسای ئاسایشی نیشتمانیی له ناوچەی کارگێڕی تایبەتی هۆنگ کۆنگ سەربە چین، له‌وانه‌یه سزا به‌سه‌ر چیندا بسه‌پێنن.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، رۆبه‌رت ئۆبریه‌ن به ته‌له‌ڤیزیۆنی NBC راگه‌یاند "به‌و یاسای ئاسایشه‌وه وا پێده‌چێت چین ده‌ست به‌سه‌ر هۆنگ كۆنگ-دا بگرێت".
رۆبەرت ئۆبریه‌ن هۆشداریشی دا به چین له‌وه‌ی كه چاودێری گۆڕانكارییه‌كان به‌سه‌ر ستاتۆی هۆنگ كۆنگدا ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه(ی ئه‌مریكا) بۆی ده‌رنه‌كه‌وێت خۆڕێبه‌ری هۆنگ كۆنگ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وا سزا به‌سه‌ر هۆنگ كۆنگ و چیندا ده‌سه‌پێنین"
هاوکات گوته‌بێژی كۆشكی سپی، كایلێ ماكێنانی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی خۆیدا رایگه‌یاند "به‌م نزیكانه ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بیستن كه له‌باره‌ی چینه‌وه ده‌ندرێن".
كایلێ ماكێنانی سه‌باره‌ت به مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی ستاتۆی هۆنگ كۆنگ گوتی: "هۆنگ كۆنگ ستاتۆیه‌كی تایبه‌ته، به‌هۆی كاره‌كانی چینه‌وه له‌ژێر مه‌ترسیدایه".