جيهان

ئيسرائيل و ئيمارات لەسەر "ئاساييكردنەوەى تەواوەتى" پەيوەندييەكانيان رێكەوتن

- بەگوێرەى رێكەوتنەكە ئيسرائيل پلانەكانى لكاندنى چەند شوێنێك هەڵدەپەسێرێت.

Dildar Baykan  | 13.08.2020 - نوێکردنەوە : 14.08.2020
ئيسرائيل و ئيمارات لەسەر "ئاساييكردنەوەى تەواوەتى" پەيوەندييەكانيان رێكەوتن

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رايگەياند، ئيسرائيل و ئيمارات رێكکەوتنێكيان لەسەر "ئاسايیكردنەوەى تەواوەتى" پەيوەندييەكانيان واژۆكردووە.

ترومپ، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە توێتەرەوە بڵاويكردەوە، "ئەمڕۆ هەنگاوى گەورە. رێكەوتنى مێژوويى ئاشتى لە نێوان دۆستى باش و بێوێنەمان ئيسرائيل لەگەڵ ئيمارات".

ترەمپ، لەگەڵ تويتەكەيدا روونكردنەوەى هاوبەشى نێوان ئيسرائيل و ئيماراتيشى بڵاوكردەوە.

- روونكردنەوەى هاوبەشى نێوان ئيسرائيل و ئيمارات

لەو روونكردنەوە هاوبەشەى كە بە ناو ئەمريكا، ئيسرائيل و ئيماراتەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە ئەمڕۆ دۆنالد ترەمپ پەيوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆكوەزيرانى ئيسرائيل بنيامين نەتانياهو و شازادەى جێنشينى ئيمارات و ئەبوزەبى محەمەد بن زايد ئالنهەيان ئەنجامداوە و تێيدا هاتووە، " ئيسرائيل و ئيمارات بە مەبەستى ئاساييكردنەوەى تەواوەتى پەيوەندييەكانى نێوانيان گەيشتنە رێكەوتن".

روونكردنەوەكە ئاماژەى بەوە كردوە كە ئەو رێكەوتنە ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زياددەكات و لە چەند هەفتەیەکی داهاتوودا بەرپرسانى ئيسرائيل و ئيمارات كۆدەبنەوە رێكەوتنى دووقۆڵى لە بوارەكانى وەبەرهێنان، گەشتيارى، رۆشنبيرى، گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ، ئاسايش، پەيوەندييەكان، تەكنەلۆجى، وزە، تەندروستى، ژينگە و كردنەوەى باڵيۆزخانە لە هەردوولا ئەنجامبدەن.

هەروەها لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە كە لەسەر داواى ترەمپ و پشتگيرى ئيمارات ئيسرائيل پلانەكانى لكاندنى چەند شوێنێك هەڵدەپەسێرێت و تێيدا هاتووە، "ئەمريكا، دڵنيايە كە ئيسرائيل و ئيمارات، لەگەڵ نەتەوەكانى ديكەش پێشكەوتنى ديپلۆماسى تۆماردەکەن. لەم بوارەدا پێكەوە كار دەكەين".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın