ئه‌فغانستان.. پێكدادانێكی نێوان ئاسایش و چه‌كدارانی تاڵیبان
- شه‌ڕ و پێكدادانێكی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، كوژرانی پێنج كارمه‌ندی ئاسایش و ١٤ چه‌كداری لێكه‌وته‌وه.
Afghanistan
كابوڵ - AA
له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان و چه‌كدارانی تاڵیباندا له پارێزگای باداهشان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، پێنج كارمه‌ندی ئاسایش كوژران.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی باداهشان، سه‌نه‌دوڵڵا روحانی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، باسی له‌وه كرد كه دوای هێرشی چه‌كداران بۆ سه‌ر شاری فایزئاباد-ی ناوه‌ندی باداهشان، شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه.
روحانی باسی له‌وه كرد كه له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا پێنج كارمه‌ندی ئاسایش و ١٤ چه‌كدار كوژراون، شه‌ش كارمه‌ندی ئاسایش و ١٠ چه‌كداری دیكه برینداربوون.
روحانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێرشه‌كه تێكشكێندراوه.
تا ئێستا تاڵیبان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن