چاره‌نووسی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران نه‌زانراوه
ئیستانبوڵ - AA
به هۆی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دژی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا واژووكرابوو، ناڕوونیی چاره‌نووسی ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رده‌وامه.
تره‌مپ كه مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو رایگه‌یاندبوو ماوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه بۆ دواین جار درێژده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت 12ی ئایار بڕیاری وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه یان نه‌كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌نێت.
06.05.2018