ئاژانسی ئانادۆڵو به‌ سه‌ده‌یه‌ك كاركردن له‌ بواری هه‌واڵدا بووه‌ته‌ ماركه‌یه‌كی جیهانیی

ئاژانسی ئانادۆڵو (AA)، وه‌ك ئاژانسێكی هه‌واڵیی جیهانی كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ توركیایه‌، به‌ ١٣ زمان په‌خش ده‌كات و له‌ ١٠٠ وڵاتدا خزمه‌ت به‌ شه‌ش هه‌زار ده‌زگای راگه‌یاندن ده‌كات و به‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار كارمه‌نده‌وه‌ كه‌ له‌ ١٢٤ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن، رۆژانه‌ دوو هه‌زار هه‌واڵ، دوو هه‌زار و ٣٥٠ فۆتۆ، نۆ ئینفۆگرافیك، ٤٣٥ ڤیدیۆ په‌خش ده‌كات و ١٨ په‌خشی راسته‌وخۆی هه‌یه‌. ئاژانسه‌كه‌ كه‌ ئێستا یادی ١٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه‌ له‌نێو گرنگترین و دیارترین ئاژانسه‌كانی جیهاندایه‌. Abdulhameed Husseın Karam

06.04.2020