کۆڤید- ١٩

دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق

- وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند کە بڕەکەیان ٧٨٢ ھەزار و ٧٣٠ دۆزە.

Zana Natık Kerem   | 27.10.2021
دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند کە بڕەکەیان ٧٨٢ ھەزار و ٧٣٠ دۆزە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڤاکیسینەکان لەلایەن کۆمپانیای فایزەرە بەرھەمھێنراوە و ھاتووە "کاروانی یەکەم بڕەکەی ٦٤٩ ھەزار و ٣٥٠ دۆزە".

ھەروەھا باس لەوەشکراوە کە کاروانێکی دووەم لە چوارچێوەی دەستپێشخەری کۆڤاکس لە رێگای رێکخراوی یونیسێف-ەوە، گەیشتووەتە عێراق و بڕەکەی ١٣٣ ھەزار و ٣٨٠ دۆزە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەشکراون.

تا ئێستا، پێنح ملیۆن و ٦٧٩ ھەزار و ١١٩ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın