کۆڤید- ١٩

بیل گەیتس تووشی کۆرۆنا بووە

- دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، بیل گەیتس رایگەیاند کە ئەنجامی پشکنینەکەی بۆ کۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچووە و ژمارەیەک نیشانەی سووکی لێ بەدەر کەوتوون.

Mehmet Alaca   | 11.05.2022
بیل گەیتس تووشی کۆرۆنا بووە

سیاتل – AA

دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، بیل گەیتس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە.

بیل گەیتس کە بەوە ناسراوە وەبەرهێنانی لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنادا کردووە لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە کە ئەنجامی پشکنینەکەی بۆ کۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچووە و ژمارەیەک نیشانەی سووکی لێ بەدەر کەوتوون.

دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، بیل گەیتس بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە تا ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنێت و چاک دەبێتەوە خۆی کەرەنتینە دەکات نووسیوویەتی "ڤاکسینم وەرگرتووە و بەختم هەیە لەوەی چارەسەری پزیشکیی زۆر باشم بەدەست دەگات".

گەیتس بە درێژایی ماوەی پەتای کۆرۆنا بوو بە داکۆکیکار بۆ دابینکردنی ڤاکیسن و گەیاندنی دەرمان بە وڵاتانی کەمدەرامەت.

دامەزراوەی گەیتس (Bill & Melinda Gates Foundation)ی خیرخوازی تشرینی یەکەمی رابردوو رایگەیاند، بەمەبەستی زیاتر گەیاندنی حەبی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای "Merck" بە وڵاتانی کەم دەرامەت، ١٢٠ ملیۆن دۆلار خەرج دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın