وەرزش

١٠ رۆژی ماوە بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانەی پەکین ٢٠٢٢

- لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢دا کە لە رۆژانی چوار تا ٢٠ی شوبات بەڕێوەدەچێت، سێ هەزار وەرزشوان لە ١٥ بەشدا بەشداریی دەکەن.

Fatih Erel   | 26.01.2022
١٠ رۆژی ماوە بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانەی پەکین ٢٠٢٢

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

١٠ رۆژ ماوە بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢ کە لە پەکینی پایتەختی چین بەڕێوەدەچێت.

لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢دا کە لە رۆژانی چوار تا ٢٠ی شوبات بەڕێوەدەچێت، سێ هەزار وەرزشوان لە ١٥ بەشدا بەشداریی دەکەن.

سەرهەڵدانی حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن و دەلتا لە پەکین لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کە سەرچاوەکەیان ناوخۆییە، نیگەرانی لەبارەی رێکخستنەکانی ئۆڵۆمپیادەکە دروست کردووە.

ئاماژە بەوە کرابوو کە بلیتی ئەو یارییانە نافرۆشرێت کە لە شوێنی داخراودا ئەنجام دەدرێن، بەڵکو جەماوەر بانگهێشت دەکرێن.

بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی دژبە کۆرۆنا لە پەکین، ئۆڵۆمپیادی مەشخەڵ کە پێش ئۆڵۆمپیادی زستانە ساز دەکرێت لە چەند خاڵێکی کەمدا دەست بە دەست هەڵدەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئیدارەی خۆجێیی پەکین-ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە مەشخەڵەکان کە لە دوو، سێ و چواری شوباتدا لە سەنتەری پەکین ساز دەکرێن لە قەزای یانچینگ و شاری جانگسیاکۆو سەربە ویلایەتی هیبێی لە ١١ خاڵدا دەست بە دەست هەڵدەگیرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın