هونەر و كلتوور, هەوالي كۆمپانیەکان, archive, archive

دەنگدان بۆ وێنەكانی ساڵ لە ئاژانسی ئانادۆڵو

دەنگدانی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ھەڵبژاردنی وێنەكانی ساڵ دەستی پێكرد. 22 فۆتۆی ھەڵبژاردە لە بوارەكانی ھەواڵ و ژیان ئەمڕۆ دەنگیان لەسەر دەدرێ.

01.12.2014
دەنگدان بۆ وێنەكانی ساڵ لە ئاژانسی ئانادۆڵو

ئەنقەرە

لە ئاژانسی ئانادۆڵو دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی وێنەی ساڵ دەستی پێكرد. لە كۆتایی دەنگدانەكەدا گرنگترین وێنەكانی ئاژانسی ئانادۆڵو كە كاریگەرییان لە سەر رۆژەڤی توركیا و جیھان بووە، وەك "فۆتۆی ساڵ" ھەڵدەبژێردرێن.

لە چوارچێوەی بەرنامەكانی 100ەمین ساڵی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ جاری یەكەم لە ساڵی 2012 ئەم ھەڵبژاردنە ئەنجامدرابوو.

ئەمساڵیش لە پاڵ توركیا، 22 وێنە كە لە جوگرافیا جۆراوجۆرەكان وەك، سووریا، میسر، فەڵەستین، ئیندۆنێزیا، پاكستان، سیەرا لیۆن، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و وڵاتانی باشووری ئەمریكا گیراون، بە ژێرنووسی 3 زمانی جیاواز لە ھەموو جیھاندا پێشكەشی كێبەركێیەكە كراون.

ئەو وێنانەی كە بە مەبەستی دەنگدان لەسەریان پێشكەشی ئەنجوومەنەكە كراون ئەو وێنانەن كە لە لایەن ئیدیتۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو جێگیركراون كە لە دەنگدانی مانگانەدا  دەبوونە "وێنەی مانگ". ھەروەھا ئەو وێنانەی  كە لە میدیای جیھانیدا رەنگیانداوەتەوە وەك "Time, Washington Post, New York Times, The Guardian, The Telegraph, Huffington Post, Paris Match" لە بابەتی جراوجۆر وەكوو شەڕ و پێكدادان، كارەساتی سروشتی، سیاسەت، وەرزش و ژیان.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın