عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. چاکبوونەوەی پێنج ھەزار و ٦٧ کەس لە کۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٦٧ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دوو ھەزار و ٥١٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە".

Zana Natık Kerem   | 19.09.2021
عێراق.. چاکبوونەوەی پێنج ھەزار و ٦٧ کەس لە کۆرۆنا

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٦٧ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دوو ھەزار و ٥١٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٥١٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٦٧ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٧٥ ھەزار و ٢٢٠ کەس و لەو ژمارەیەش ٢١ ھەزار و ٨٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٦٢ ھەزار و ٩٤٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧ ھەزار و ٩٠٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٣٩١ ھەزار و ٧٤٨ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın