عێراق

ئایدن مەعروف سەردانی ئاژانسی ئانادۆڵوی کرد

Heman Hussein Yaseen   | 23.07.2021
ئایدن مەعروف سەردانی ئاژانسی ئانادۆڵوی کرد

Arbil

هه‌ولێر- AA

بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قوربان، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن مەعرووف بە یاوەری شاندێکی نووسینگەکەی سەردانی ئۆفیسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵوی لە هەولێر کرد و لەلایەن ستافی نووسەرانی بەشی سۆرانییەوە پێشوازی لێکرا.

لە دانیشتنێکدا وێرای جەژنە پیرۆزەكردن لەیەکتر، لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆ کرا.

ستافی نووسەرانی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان و دەربڕینی سوپاس و پێزانینیان بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە، بەکورتی باسییان لە ئەرک و ئامانجەکانی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌ هەرێمی کوردستان کرد کە بریتییە لە دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندرووست لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە رێگای گواستنەوەی درووستی زانیاریی.

لەوبارەیەوە جەخت لەوە کرایەوە کە ئاژانسی ئانادۆڵو وەکو ئاژانسێکی جیهانیی جێی متمانە لە ئێستادا توانیویەتی متمانەی خوێنەران بۆلای خۆی راکێشێت.

دیدارەکە بە گفتوگۆیەکی چڕ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی پرسە جیاوازەکانی تایبەت بە رۆژنامەوانیی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın