شیکاریی.. ئەفغانستان لە ٢٠٢١دا
- تاڵیبان كه به‌و تاكتیكه سه‌رنجی خسته سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به سوودوه‌رگرتن له كات سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی هه‌م حكوومه‌ت لاوازتر بكات، هه‌م به راشكاوی په‌یامی خۆی به لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و خه‌ڵك گه‌یاند.

Istanbul
دکتۆر مەروە سەرەن لە میانی بەشداریکردنی لە مێزی شیکاریی ئاژانسی ئانادۆڵودا، هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی ئەفغانستان کرد لە ساڵی ٢٠٢١دا
***
ئەو پێشھاتانەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە ئەفغانستان روویاندا، مێژووی سیاسیی ئەفغانستانی تێپەڕاندووە. ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی بە رابەرایەتی ئەمریکا و بەریتانیا بەناوی "ئۆپەراسیۆنی ئازادیی ھەمیشەیی" لە دوای ھێرشە تیرۆریستییەکەی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١وە دەستیان پێ کرد و ستراتیجییەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە دواتر ھێنرا و لەگەڵ پرۆژەی بونیاتنانی نیشتمان-دەوڵەت گەیشتە کۆتایی. سەرەڕای ئەوەی کە دەکرێت باس لە چەندین فاکتەری دینامیکی و مێژوویی لەسەر ئەو شکستە ستراتیجییەی کە بەشێوەیەکی گشتیی دەخرێتە پاڵ ئەمریکا بکەین، بەڵام دەبێت تێبینی سێ پێشھاتی گرنگ لە رابردووی نزیکدا بکەین کە "سەرکەوتنی تاڵیبانی" لە ساڵی ٢٠٢١ خێراتر کرد.
- ئەو سێ پێشھاتەی کە "سەرکەوتنی تاڵیبانی" لە ئەفغانستان خێراکرد
یەکەمیان؛ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفغانستان بوو کە دوای دووجار دواخستن لە ئەیلوولی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو. ئەگەڕچی خەڵکی ئەفغانستان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئاشنای ھەڵبژاردنێکی دیموکراتی بوون، بەڵام ھەموو کات ھەڵبژاردنەکان پڕ بە تانەگرتن و پێشیلکاری بەڕێوەچووە. ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٩ کە حامید کارزای لەگەڵ رکابەرەکانی کێشمەکێشی سیاسیی تێدابوو، رکابەرێتی نێوان ئەشرەف غەنی و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاش لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٩ ببووە جێی سەرنج. لە کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩دا ھەردووکیان لەيەک کات گوتاریان پێشکەش کردبوو و خۆیان وەکو سەرکۆمار راگەیاندبوو و ئیدارەی ھاوتەریبی خۆیان درووست کردبوو و بەرپرسە ئیدارییەکانیشیان دامەزراندبوو. لەو ماوەیەدا، ھەروەکو چۆن لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤دا روویدا، دوای ھاتنە سەرخەتی دیپلۆماسیی ئەمریکی پۆستێکی نوێیان بۆ عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا داتاشى و گرژییەکان کۆتای‌یان پێ ھات، بەڵام ئەم دۆخە جارێکی دیکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆشایی دەسەڵاتی ناوەند لە ئەفغانستان کە ماوەی سەدەیەکە ھەیە لە راستیدا پرنەکراوەتەوە. بێگومان، نەبوون و ناچالاکی دەسەڵاتی ناوەندیی، بیانوویەک و زەمینەیەکی ساز کردووە بۆ ئەوەی شەرعييەت بدات بە تاڵیبان و لایەنە چەکدارە ناحکوومیەکانی دیکە و بەھێزيان بکات بۆ ئەوەی بگەنە دەسەڵات، نابێت ئەوەش لە بیربکرێت کە تاڵیبان سەرەڕای ھەبوونی ھێزی ٥٠ وڵات بە ئەمریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیيەوە توانی پارێزگاری لە ھێزی خۆی لە گوندەوارەکان بکات. لە راستیدا ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩، رووداوێکی روون بوو بۆ ئەوەی حکوومەتەکەی غەنی ھەیبەتی سیاسیی و پاڵپشتیی جەماوەریی لە دەست بدات. لەگەڵ پەرەسەندنی بۆشایی دەسەڵاتی ناوەندیی و لاوازبوونی دەسەڵاتی غەنی، تاڵیبان توانی دەسەڵاتی ھەرێمیی خۆی لە گوندەوە بۆ شارەکان و لە باشوورەوە بۆ باکوور فراوان بکات. ھەربۆیە، بەپێچەوانەی بانگەشەکان، فراوانکردنی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢١ و کەوتنی کابول لە ١٥ی ئاب ھەنگاوێکی ستراتیجیی پێشبینی نەکراو نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنێک بوو بەھۆی ئەو دەرفەتانەی کە دۆخی سیاسیی، سەربازیی و ئابووریی وڵاتەکە بۆیانی رەخساند.
دووه‌مینیان: دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و تاڵیبان (كه رابردووه‌كه‌ی بۆ ٢٠١٢ ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام به خستنه رووی هه‌ڵوێست و نیازی لایه‌نه‌كان له دانیشتنه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره كرده‌یی و سه‌قامگیریی) له كۆتایییهكانی ٢٠١٨ ده‌ستی پێ كرد و له ٢٠١٩ گه‌یشته لووتكه، دانوستانه‌كانی دۆحه بوون كه به رێككه‌وتنی ئاشتی ٢٠٢٠ به ئه‌نجام گه‌یشت.
له كاتێكدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وه‌ك سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان لێك درایه‌وه، له ماوه‌ی دواتردا "رێككه‌وتنی ئاشتی" دوولایه‌نه وه‌ك رێككه‌وتن مایه‌وه. به‌تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌فغانستاندا كه له ئه‌یلوولی ٢٠٢٠ ده‌ستی پێ كرد و ئاشتی بۆ ئه‌فغانستان ده‌هێنا، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردێڕ، ناوهڕۆك، مه‌رج و كاتی دانوستانه‌كان هیچ پێشوه‌چوونێك به‌خۆوه ببینن كۆتایی‌یان هات. له‌وانه‌یه راستتر بێت وا لێك بدرێته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی بەرگرتن له ئه‌گه‌ری گۆڕینی رێكه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن تاڵیبان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و لایه‌نه‌كان به‌بێ ناوبڕ دانوستانه‌كان زیانیان پێ گه‌یه‌ندرابێت و سیاسه‌تی تاكتیكی گیرابێته به‌ر. تاڵیبان كه به‌و تاكتیكه سه‌رنجی خسته سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به سوودوه‌رگرتن له كات سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی هه‌م حكوومه‌ت لاوازتر بكات، هه‌م به راشكاوی په‌یامی خۆی به لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و خه‌ڵك گه‌یاند. تاڵیبان له‌لایه‌كه‌وه به چوونه سه‌ر مێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه وه‌ك "تیرۆریست" ده‌یبینی بووه كاراكته‌رێكی مه‌شروع، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به سه‌لماندنی پێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی توندوتیژیی، سنگفراوانی و كرده‌یی تیرۆریستی له‌سه‌ر مێز و له گۆڕه‌پانه‌كه جموجۆڵی ده‌روونی به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی كابول و خه‌ڵك ئه‌نجام دا.
سێیه‌مینیان؛ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكایه له ٢٠٢٠. له دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ١١ی سێپتێمبه‌ره‌وه یه‌كێك له گه‌رمترین ته‌وه‌ره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ئه‌فغانستان بووه، دوای ١٠ ساڵ له هێرشه‌كه‌ی ٢٠١١ كوشتنی سه‌رکردەی ئه‌لقاعیده، ئوسامه بن لادن له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له ئه‌فغانستان زیاتر پرسیاری دروست كرد. په‌یوه‌ندیدار بهمهبهوه ئۆباما كه له ٢٠٠٩ به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا یه‌كه‌ی دیكه‌ی ره‌وانه كرد له دوای ٢٠١١ رایگه‌یاند گه‌لی ئه‌مریكا به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتیوانی به‌رچاو بۆ جه‌نگی ئه‌فغانستان ژماره‌ی یه‌كه‌كانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و رایگه‌یاند له ئایاری ٢٠١٤ تا كۆتایی ٢٠١٦ هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان ده‌كێشنه‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككهوتهی ئۆباما دیاری كرابوو، دۆناڵد تره‌مپ كه هاته جێی باراك ئۆباما ئاماژه‌ی به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جه‌نگه‌كه كرد. جیاوازی تره‌مپ له ئۆباما له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه بوو هیچ جۆره رێككه‌وتێكی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان دیاریی نه‌كرد و رایگه‌یاند كه به‌پێی پێشهاته‌كان و هه‌لومه‌رجی گۆڕه‌پانه‌كه بڕیار ده‌دات. بۆ نموونه له نیسانی ٢٠١٧ به به‌هێزترین بۆمبی نائه‌تۆمی چه‌كه كلاسیكییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا كه ناوه‌كه‌ی دیكه‌ی "دایكی ته‌واوی بۆمبه‌كان"ه (MOAB) GBU-43 بڕیار درا بۆ پێكانی ئامانجه‌كانی داعش به‌كار بهێندرێت، هه‌روه‌ها چڕكردنه‌وه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كانی تاڵیبان له ٢٠١٨ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توند و به‌رفراوانی ئه‌مریكای به‌دوای خۆیدا هێنا؛ هێرشی ئاسمانیی كرایه سه‌ر كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه سه‌رچاوه‌ی دارایی تاڵیبانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به به‌ڵێنه‌كان، پاكستان هاوكارییه‌كانی بڕی، سه‌رباز و ئامێر و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ئه‌و گونده‌وارانه كران كه تاڵیبان لێیان چالاكه. له ئه‌نجامدا له سه‌رده‌می تره‌مپ دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و تاڵیبان له كۆتایی شوباتی ٢٠٢٠ به واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی دۆحه له‌نێوان نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد و سه‌ركرده‌ی تاڵیبان، مولا عه‌بدولغه‌نی بیرادهر پێی نایه قۆناغێكی نوێ. جۆ بایدن كه له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ جێگای تره‌مپ-ی گرتەوە، به بڕیارێك كه كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕێی رێككه‌وتی یەکی ئایار ناكات كه ئه‌مریكا و تاڵیبان له‌سه‌ری رێك كه‌وتوون، تا ١١ی سێپتێمبه‌ر ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه. به جۆرێك ئاماژه به‌وه درا كه جۆ بایدن به‌م بڕیاره‌ی ره‌چاوی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌فغانستان هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك به‌خۆوه ده‌بینن، یاخود ئایا تاڵیبان هێرشه‌كانی بۆسه‌ر سوپای ئه‌فغانستان، هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كه‌م ده‌كاته‌وه یاخود نا.
- کۆتایی سەرکێشییەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان
لەلایەک پێشهاتەکانی ناوچەکە و لە لایەکی دیکە نزیکبوونەوەی ساڵیادی رووداوەکانی ١١ی ئەیلوول، وای لە بایدن کرد بەخێرایی هێزەکانی لە ئەفغانستان بکێشێتەوە. ئەمریکا بەبێ ئەوەی هیچ هەواڵێک بڵاوبکاتەوە، شەوی پێنجی تەمووز بنکەی سەربازیی باگرامی چۆڵ کرد، هەروەها دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە کابول لە ماوەی شەش بۆ ١٢ مانگدا دەکەوێت، بەڵام رووداوەکان زۆر خێراتر لەوەی چاوەڕێ دەکرا چوونەپێش و رۆژی ١٥ی ئاب بزووتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی کابولی راگەیاند، رۆژی دواتر جۆ بایدن لە گوتارێکیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەرکی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە و بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان بڕیارێکی دروست بووە، باسی لەوەش کرد کە ئەو رووداوانەی لە دوای کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان روویانداوە، نیشانەی شکست و تەنانەت نەبوونی خواستی شەڕکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان بەرامبەر تاڵیبان، بووە.
هەربۆیە لە ماوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان و بەتایبەت لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی کابول لەلایەن تاڵیبانەوە لە ماوەی دوو هەفتەی گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەدا، مرۆڤایەتی شایەتحاڵی یەکێک لە تاڵترین مەرگەساتەکانی مێژوو بوو. بەتایبەت گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی کە لە پێناو هەڵاتن لە تاڵیبان خۆیان بە باڵی فڕۆکەکانەوە گرتبوو، کەوتنەژێرپێی ژنان و منداڵان لە کاتی لێشاوی خەڵک بۆ فڕۆکەخانەی کابول، ژیانی ئەو هاووڵاتییانەی لە پێکدادانەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان هەڵاتبوون و روویان کردبووە پارک و کەنار رێگاکانی کابول، بێدەسەڵاتی هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانەی لە پەلامارەکانی دواتری داعشدا گیانیان لەدەستدابوو، دیمەنی ئازاری سەدان هاووڵاتی مەدەنی ئەفغانستان بوون.
بەڵێن و چالاکی ٢٠ ساڵەی ئەمریکا و ناتۆ، بریتیبوون لە راماڵینی رێکخراوە تیرۆرستییەکانی وەک تاڵیبان، ئەلقاعیدە، داعش و هاوشێوەکانیان، بنیاتنانی دیموکراسی، دادپەروەریی، ئاسایش، توانای بەرگری لەخۆکردن و دەوڵەتی گەل، هەروەها وەبەرهێنان لە بوارەکانی تایبەت بە ژێرخان و هێنانەکایەی ئاشتی کۆمەڵایەتی و کۆتا قۆناغیش "رادەستکردنی دەسەڵات بوو بەشێوەیەکی ئاشتییانە"، بەڵام ئەوەی لە راستیدا روویدا شکستی کابینەی حکوومەتەکەی ئەشرەف غەنی و هەڵاتنی خوودی غەنی بوو لە ئەفغانستان کە ساڵانێکی زۆر بوو لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرا، هەروەها گۆڕانی تاڵیبان لە رێکخراوێکی تیرۆریستییەوە بۆ هێزێکی یاسایی، بۆ دووەم جار هاتنەوە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان، پەیڕەوکردنەوەی بنەما و یاسا توندەکانی شەریعەت، دووبارە بەهێزبوونەوەی رێکخراوەکانی ئەلقاعیدە و حەققانی، پێکدادانی نێوان تاڵیبان-داعش، پێکهێنانی بەرەی خۆڕاگری گەل دژبە تاڵیبان، پێکدادان لەسەر سنووری پاکستان و دابەشبوون و شەڕی ناوخۆی تاڵیبان بوون. ئەمانەش بەهێزبوونی پێکدادانی نێوان گرووپە جیهادییەکان، قوڵبوونەوەی جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبیی، زیادبوونی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، هەڵکشانی ژمارەی ئاوارەکان، برسێتی و هەژارییان بەدوای خۆیاندا هێنا.
- ململانێکانی تاڵیبان
یەکەم ململانێی تاڵیبان لە دوای دووبارە هاتنەوە سەر دەسەڵاتی بریتییە لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی لە ئەفغانستان هەیە، یەکەم و کۆتا سەرژمێری دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە پێش قۆناغی داگیرکاریی سۆڤییەت ئەنجامدرابوو، گومانێکی زۆری لەسەرە، بەگوێرەی هەڵسەنگاندن و خەمڵاندنەکانی ژمارەی دانیشتوان لە ساڵانی ٢٠٢٠- ٢٠٢١دا ٣٢-٣٩ ملیۆن و لە دۆخی ئێستاشدا زیاتر لە ٢٣ ملیۆن کەس لە سنووری هەژاریدا دەژین. مەترسی ئەوەش هەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ژمارەی ئەو کەسانەی لە پێکدادانەکاندا گیان لەدەستدەدەن، بەهۆی برسێتییەوە گیان لەدەست بدەن، بەتایبەت نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ کە تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵەوەیە مەترسی لە برسامردنیان لەسەرە.
ئەنغانستان؛ بەهۆی گۆڕانی ئاووهەوا کە بووەتە هۆی وشکەساڵیی، نەبوونی سەرچاوەی ئاوی خاوێن، پەرەنەسەندنی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی، سەرچاوەی داهاتی سنووردار، باڵادەستبوونی هەژاریی و ئابووریی نایاسایی پشت بەستوو بە ماددەی هۆشبەر و قاچاخچێتی مرۆڤ ولاتێکە تەواو پەیوەستە بە هاوکاری دەرەکیی، بەڵام لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان بانکی ناوەندیی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی و بانکی ناوەندیی ئەمریکا پەیوەندی ئەفغانستان-یان لەگەڵ سندوقە نێودەوڵەتییەکان پچڕاند، یەدەگەکانی حکوومەتی ئەفغانستان لە بانکەکانی ئەمریکادا سڕکرا، ئەگەری شەپۆلی کۆچ بەهۆی قەیرانی مرۆییەوە کە وڵاتانی دراوسێ/ناوچەکە بە مەتری دەبینن و بووەتە جێی نیگەرانیان، بەشێوەیەک بەهۆی رووداوگەلێکی دڵ تەزێنی وەک مردنی منداڵی ساوای ئەفغانستان لە کەناراوەکاندا، ئەو دایکە ئەفغانستانیایەی گۆرەویەکانی خۆی کردە دەستکێش بۆ منداڵەکانی و عەلاگەی لە پێ کرد و لە سەرداما رەق بووەوە یان رووداوێکی وەک فرۆشتنی منداڵەکانی وەک بووک کە مایەی شەرمەزاریە نیشانەی ئەوەیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی گەواهیدەری تراجیدیای مرۆییە. لەلایەکی دیکەوە، باس لەوە دەکرێت کە تاڵیبان هاوکاریەکانی خۆراکی نێودەوڵەتیی لەناو رێکخراوەکە و پەشتونەکان دابەشکردووە و بەتایبەتیش رێگری کردووە لە هاوکاریکردنی نەتەوەکانی دیکە، ئەو بانگەشە و ئەگەرە نیشانەی پرسیار دروست دەکات لەسەر گەیشتن، دابەشکردن و چاودێریکردنی ئەو هاوکاریانەی پێشکەش بە ئەفغانستان دەکرێن.
دووەم تەحەدای تاڵیبان کە لە یەکەم رۆژەوە دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە دابینکردنی ئاسایش بووە کە یەکێکە لە گرنگترین بانگەشەکانی. سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێکە دەستی بەسەر حکوومەتی ئەفغانستاندا گرتووە، بەڵام هێشتا بۆشایی ئەمنی لەو وڵاتەکە هەیە. بەرجەستەترین دەرخەری ئەوە بەردەوامی هێرشەکانی داعشە کە سەرلەنوێ خۆی کۆکردووەتەوە. بەهەمان شێوە هەرچەندە بەرەی بەرگریی نیشتمانی/MDC نەیتوانی لە قۆناغی یەکەمدا ئەو بەرگریەی دەیخواست بە ئەنجام بگەیەنێت، بەڵام خۆبەدەستەوەدانی ویلایەتی پەنجشیر ئەگەر کەمیش بێت هیوایەکە بۆ دروستبوونی راپەڕینێک. بۆ نموونە لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا، بەهۆی کوژرانی گەنجێکی مەدەنی لەلایەن تاڵیبانەوە کە بووە هۆی دروست بوونی خۆپیشاندان، ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو. هەر لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا، بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن بەرەی بەرگریی نیشتمانییەوە بڵاوکراوەتەوە لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی تاڵیبان لە چالاکی خراون.
سێیەمین تەحەدای تاڵیبان، تێکەڵبوونە لەگەڵ سیستمی هەرێمیی و جیهانیدا. لەگەڵ ئەوەی حکوومەتی تاڵیبان بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام زۆرێک لە وڵاتان تاڵیبانیان کردووەتە موخاتەب و کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵدا ئەنجام دەدەن. تاڵیبانی قۆناغی دووەم جیاوازتر لە دەسەڵاتەکەی لە ١٩٩٦ی لە ماوەیەکی کورتردا دیالۆگی لەگەڵ وڵاتانی زیاتردا دروست کرد. لەگەڵ ئەوەی تاڵیبان پێ‌داگر و نکۆڵە لەسەر جێبەجێکردنی شەریعەت، بەردەوامە لەسەر چالاکییەکانی ناساندن، کۆکردنەوە و کوشتنی ئۆپۆزسیۆنەکان. داعش و ماددەی هۆشبەر وەک کاریگەری گەورە بەکاردەهێنێت، ئەگەر بە ناچاری کۆچ بە خەڵکی بکات و پێداگربێت لە سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیا، ئەوا ئەستەمە لە سیستنی نێودەوڵەتیدا جێگەی ببێتەوە. بە پێچەوانەوە، تاڵیبان ناچار دەبێت بەخۆگونجان لەگەڵ ''هاریکاری سنووردار''. کەوابوو چوار تایبەتمەندی بەپەلە هەیە کە وا لە تاڵیبان دەکات شەرعییەت و "سازان" بەدەست بێنێت بۆ فراوانکردنی مەودای هاوکاریەکان. یەکەم؛ بەهۆی قەیرانی ئابووریی ولاتەکەیەوە بەپەلە پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتیی و ئازادکردنی یەدەگە سڕکراوەکانی هەیە. دووەم؛ کاتێک بەشداری دەکات لە شەڕی بە وەکالەتدا، تاڵیبان بەبێ پشتیوانی ناتوانێت سەرکەوتوو بێت لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و گرووپە یاخیبووەکانی دیکەدا. سێیەم؛ ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەفغانستان هەیە. ناساندنی تاڵیبان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بوونی بە ئەکتەرێکی نیمچە پەسەند لای گەلی ئەفغانستان، هەڵوێستی بەرامبەر کردەکانی کاراکتەرەکانی دیکە بەتایبەتی بەرەی بەرگریی نیشتمانی، یەکلاکەرەوەیە. چوارەم؛ خۆگونجاندن لەگەڵ هەڵوێستی ئەکتەرە هەرێمیی و جیهانییەکان و پەرەسەندنە هاوهەڵوێستەکان. دیارترین نموونە لەو بارەیەوە پێشهاتەکانی کازاخستانە، هەروەها لە بەیاننامەیکدا کە رووسیا ماوەیەکی نزیک لەمەوبەر بڵاوی کردەوە، جێگەی سەرنجە لەنێو ٢٣ رێکخراودا لە چالاکیان لە سنوورەکانی رووسیا قەدەغە کراوە و وەک رێکخراوی تیرۆریستیی راگەیاندراون داعش و تاڵیبان هەن، هەروەها هەڵوێستی رووسیا لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە ئەفغانستان و بەپێی ئەوەش پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر هەڵگری پەیامێکی روونە بە تاجیکستانییەکان.
***
دکتۆر مەروە سەرەن مامۆستا لە زانکۆی یڵدرم بایەزید لە ئەنقەرە (لە بواری بەرگریی، ئاسایش و هەواڵگریی کار دەکات)
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن