جيهان

لوبنان.. هێرش کرایە سەر لایەنگرانی بزووتنەوەی ئەمەل و حزبوڵڵا

- لە شاری بەیروت پایتەختی لوبنان، دەستڕێژی گوللە لە لایەنگرانی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل کرا و لە ئاکامدا، سێ کەس کوژران و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

Shamal Nouman Bakir   | 14.10.2021
لوبنان.. هێرش کرایە سەر لایەنگرانی بزووتنەوەی ئەمەل و حزبوڵڵا

Lebanon
بەیروت - AA

لە شاری بەیرووت پایتەختی لوبنان، دەستڕێژی گوللە لە لایەنگرانی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل کرا و لە ئاکامدا، سێ کەس کوژران و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

لایەنگرانی ئەو دوو لایەنە شیعەمەزهەبە، بەمەبەستی داواکردنی دامەزراندنی دادوەرێکی نوێ لەجێی دادوەر تاریق بەیتار کە بەرپرسی پێشووی لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت بوو، لەبەردەم بینای دادگای بەیروت گردبوونەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، خۆپیشاندەرەکان لەکاتێکدا بەرەو بینای دادگا رێپێوانیان کردووە لە چەند بینایەکی دەورووبەرەوە دەستڕێژی گوللەیان لێکراوە.

تا ئێستاش سێ کەس بەهۆی دەستڕێژەکانەوە کوژراون و ٢٠ی دیکەش برینداربوون، رووداوەکەش ترس و شڵەژانێکی زۆری لەناو بەیرووت دروست کردووە.

لە چواری ئابی ٢٠٢٠دا تەقینەوەیەکی گەورە لە عەمبارێکی بەندەری بەیرووتدا روویدا و تیایدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش برینداربوون، هەروەها ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە بێماڵوحاڵ بوون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın