جيهان

دوو مووشه‌ك له‌ لوبنانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند دوو مووشه‌ك له‌ لوبنانه‌وه‌ ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ و ئه‌وانیش له‌ رێگای تۆپهاوێژه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ڵامیان داوه‌ و باشووری لوبنانیان كردووه‌ته‌ ئامانج.

Mehmet Nuri Uçar   | 20.07.2021
دوو مووشه‌ك له‌ لوبنانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران

Quds

قودس – AA

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند دوو مووشه‌ك له‌ لوبنانه‌وه‌ ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ و ئه‌وانیش له‌ رێگای تۆپهاوێژه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ڵامیان داوه‌ و باشووری لوبنانیان كردووه‌ته‌ ئامانج.

گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئاڤیچای ئادرایی له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌ دوو مووشه‌ك له‌ لوبنانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون. ئه‌وانیش له‌ رێگای تۆپهاوێژه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ڵامیان داوه‌ و باشووری لوبنانیان كردووه‌ته‌ ئامانج.

ئادرایی له‌ تویتی پێشوویدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌هۆی ئاراسته‌كردنی ئه‌و دوو مووشه‌كه‌ له‌ لوبنایه‌وه‌، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی جه‌لیله‌ی رۆژئاوا لێ دراوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری ئیسرائیل.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın