خەلیفە بن زاید ئالنەھیان کۆچی دوایی کرد
سەرۆکی ئیمارات، خەلیفە بن زاید ئالنهەیان کۆچی دوایی کرد.

Abu Dhabi
ئەبوزەبی- AA
سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، خەلیفە بن زاید ئالنەھیان کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی فەرمی "WAM"ی ئیماراتی، بە پشتبەستن بە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەھیان -ى راگەیاند.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە رۆژی هەینی گیانلەدەستدانی ئالنەھیان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بە گەلی ئیمارات، جیهانی عەرەبی و ئیسلامی راگەیەندرا.
هەروەها لەمڕۆوە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لەو وڵاتەدا راگەیەندرا و لە هەموو شوێنە گشتییەکان ئاڵای ئیمارات بۆ نیوە نزمکرایەوە، لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەت و کەرتی تایبەتیشدا بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا.
جێی ئاماژەیە خەلیفە بن زاید، کوڕی گەورەی زاید بن سوڵتان ئالنەھیانى یەکەم سەرۆکی ئیمارات بوو و لە دوای کۆچی دوایی باوکی هاتبووە سەر دەسەڵات.