جيهان

ئێران... خۆپیشاندان دژی بێئاوی

Mustafa Melih Ahıshalı   | 16.07.2021
ئێران... خۆپیشاندان دژی بێئاوی

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ویلایەتی خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران، هاووڵاتییان دژ بە بێئاوی رژانە سەر شەقامەکان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە وەرگیراون، لە شارەکانی حەمیدییە، بۆستان، شادگان، شوش، دانیال و ماهشەهر-ی سەر بە پارێزگای خوزستان بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە خۆپیشاندان کرا.

خۆپیشاندەران لە بەشێکی شارەکاندا تایەیان لەسەر شەقامەکان سوتاند و دواتر هیزەکانی پۆلیس بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکان کرد.

لە مانگەکانی هاویندا پلەکانی گەرما لەو ویلایەتە دەگەنە ٥٠ پلەی سەدی و زۆرینەی دانیشتوانەکەشی عەرەبن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın