تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٥٠٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٦٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Heman Hussein Yaseen   | 15.01.2022
ھەرێمی کوردستان.. ٥٠٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆك بووە بە ٢٩٩ تووشبوو، ١٣٠ لە ھەولێر، ٦٥ لە سلێمانی و، شه‌ش کەسیش لە راپه‌ڕین.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە كه‌، یه‌كێك لە هه‌ولێر و یه‌كێك لە دهۆك بووه‌.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٧٣٠ ھەزار و ٧٥٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣٨٧ ھەزار و ٣٦٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٣٧٣ ھەزار و ٧٢٧ کەس چاکبوونەتەوە و شه‌ش ھەزار و ٤٧٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، ھەروەھا تا ئێستا حەفت ھەزار و ١٦٠ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın