تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. ١٢ ھەزار و ٧١٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ ھەزار و ٧١٣ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش ھەزار و ٥٧٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە".

Zana Natık Kerem   | 04.08.2021
عێراق.. ١٢ ھەزار و ٧١٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ ھەزار و ٧١٣ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش ھەزار و ٥٧٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

وەزارەته‌كه‌ راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ ھەزار و ٧١٣ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ٧٣ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ٥٧٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٦٧٣ ھەزار و ٨٤ کەس و لەو ژمارەیەش ١٨ ھەزار و ٩٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٤٩٤ ھەزار و ٧٦٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.

- ١٠٩ ھەزار و ٩٠٢ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ١٠٩ ھەزار و ٩٠٢ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٩٥٣ ھەزار و ٢٣٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın