جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ئێران.. گیان لەدەستدانی ٤٨٧ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٨٧ کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٢٠ هەزار و ٢١٩ حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە.

Muhammet Kurşun   | 12.09.2021
ئێران.. گیان لەدەستدانی ٤٨٧ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

Tahran

تاران- AA

لە ئێران، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١١٤ هەزار و ٣١١ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠ هەزار و ٢١٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون، هەروەها ٤٨٧ تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەو شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ١١٤ هەزار و ٣١١ کەس و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش گەیشتوونەتە، پێنج ملیۆن و ٢٩٥ هەزار و ٧٨٦ کەس.

لە ئێران کە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٨٣ ملیۆن کەسە، ٢٢ ملیۆن و ٩٤٣ هەزار و ١٤١ کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە و ١٢ ملیۆن و ١٠٤ هەزار و دوو کەسیش دۆزی دووەمیان وەرگرتووە.

بەم شێوەیە لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا، ٣٥ ملیۆن و ٤٧ هەزار و ١٤٣ دۆزی ڤاکسین بەکارهێندراوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، سەرۆکی دادگای تاران، ئەحمەد زەڕگەر بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın