وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

مارادۆنا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرایه‌وه‌

مارادۆنا دوای هه‌شت رۆژ لە ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

Hüseyin Burak Demirer   | 12.11.2020
مارادۆنا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرایه‌وه‌

Ankara

بۆینس ئایرس- AA

دوای هه‌شت رۆژ له‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی مێشك بۆ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی، دیێگۆ مارادۆنا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

دیێگۆ مارادۆنا-ی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ كه‌ به‌هۆی خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ نه‌شته‌گه‌ری مێشكی بۆ كرا، دوای هه‌شت رۆژ له‌ مانه‌وه‌، كلینیكی ئۆلیوڤۆس-ی جێ هێشت.

پزیشكی دیێگۆ مارادۆنا، لیۆپۆڵدۆ لوكیو رایگه‌یاند كه‌ تا ئاسایبوونه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی دیێگۆ مارادۆنا له‌ ماڵدا ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌ درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ك بۆ رزگاربوون له‌ گیرۆده‌بوونی به‌ كحول چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرێت.

دیێگۆ مارادۆنا یەکێکە لە ئەفسانەکانی مێژووی تۆپی پێ و ساڵی ١٩٨٦ جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرزکردبووەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın