توركيا

توركیا.. دوو گومانلێكراوی عێراقی بە تۆمەتی ئه‌ندامێتیی داعش ديپۆرت دەكرێنەوە

بڕیار درا ئەو دوو عێراقییه‌ی کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سامسون دەسگیر کران، دیپۆرت بکرێنەوە.

Recep Bilek   | 15.09.2021
توركیا.. دوو گومانلێكراوی عێراقی بە تۆمەتی ئه‌ندامێتیی داعش ديپۆرت دەكرێنەوە

Samsun

سامسون - AA

بڕیار درا ئەو دوو عێراقییه‌ی کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سامسون دەسگیر کران، دیپۆرت بکرێنەوە.

رێکارە یاساییەکان له‌باره‌ی ئەو دوو ھاووڵاتییە بە رەچەڵەک عێراقییەی کە لەلایەن تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سامسون دەستگیر کرابوون، کۆتایی ھات.

گومانلێکراوەکان لەسەر بڕیاری داواکاری گشتی بە مەبەستى ديپۆرتكردنەوە رادەستی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتيی کۆچبەران و دەروازە سنوورییەکان کران.

لەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ٧ی ئەیلوول لە شارۆچکەکانی ئاتاکوم، ئیلکئادم و جانیک بەڕێوەچوو، دوو کەسی عێراقی بە تۆمەتى ئەنجامدانى چالاكى لە ريزەكانى رێكخراوى تيرۆريستى داعش لە سووريا و عێراق دەستگير كران.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın