ئابووری, عێراق

له‌ دهۆك فێستیڤاڵی ساڵانەی ترێ و هەنگوین به‌ڕێوه‌چوو

بە بەشداری ژمارەیەک هەنگەوان و جووتیاری سنووری دهۆک، فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین بەڕێوەچوو.

Rawan Subhi Obaiullah  | 16.09.2025 - نوێکردنەوە : 17.09.2025
له‌ دهۆك فێستیڤاڵی ساڵانەی ترێ و هەنگوین به‌ڕێوه‌چوو

Dahuk

دهۆک - AA

بە بەشداری ژمارەیەک هەنگەوان و جووتیاری سنووری پارێزگای دهۆک، فێستیڤاڵی ساڵانەی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەچوو.

١٨یەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەچوو و زیاتر لە ٥٠ جۆری ترێ و چەندین نموونەی هەنگوینی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک نمایش کران.

لە فێستیڤاڵەکەدا ٢٠ جووتیار و ٢٠ هەنگەوانی سنووری دهۆک بەرهەمەکانی ئەمساڵیان بۆ بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە خستووەتە ڕوو.

پارێزگای دهۆك لەسەر ئاستی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زۆرترین جۆر و شێوەی ترێیه‌ و ساڵانه‌ زیاتر لە ٦٠ هه‌زار تۆن ترێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ڕێژەیەكی زۆری ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

زۆرترین ترێ‌ له‌ پارێزگاكه‌ له‌ ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاکە به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌ تايبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى باگێرا سه‌ربه‌ ناحيه‌ى زاويته‌.

بەرهەمی هەنگوێنینش لە پارێزگای دهۆک ناوبانگی تایبەتی هەیە و ساڵانە نزيكه‌ى ١٥٠ تۆن هەنگوین بەرهەم ده‌هێنرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın