ئابووری

خاوی برێنت بە ٨١،٩٧ دۆلاره‌

- لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

Firdevs Yüksel   | 17.11.2021
خاوی برێنت بە ٨١،٩٧ دۆلاره‌

Istanbul

ئیستانبول - AA

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٣ دۆلار و ١٤ سه‌نت و رۆژەکەی بە ٨٢ دۆلار و ٤٣ سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٢ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٥٦ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە ٨١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٩ دۆلار و ٢٧ سەنت فرۆشرا.

باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٢ دۆلار و ٣٨ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ١٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨١ دۆلار و ٦٠ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٨٢ سەنت بمێنێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın