ئابووری

خاوی برێنت بە كه‌متر له‌ ٨٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

- لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

Ebru Şengül Cevrioğlu   | 18.11.2021
خاوی برێنت بە كه‌متر له‌ ٨٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

Ankara

ئیستانبول - AA

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٢٢ سه‌نت و رۆژەکەی بە ٨٠ دۆلار و ٢٨ سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٤ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٥١ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە ٧٩ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٦ دۆلار و ٩٩ سەنت فرۆشرا.

هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كردنه‌وه‌ی ستۆكه‌ نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ به‌رزترین شێوه‌ نه‌وت به‌كار ده‌هێنن، كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.

باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٨٠ دۆلار و ١٠ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ١٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٨١ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ٧٢ سەنت بمێنێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın