کۆڤید- ١٩

رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە

- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانلەدەستداوە".

Heman Hussein Yaseen   | 16.09.2020
 رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە

Arbil


ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە، ٣٨ ھەزار و ٦٦١ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ھەزار و ٤١٧ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٩٢٠ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

پارێزگای ھەولێر، ٢٠٨ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان، پارێزگای سلێمانی، ١٠٥ تووشبوو و ھەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان، ئیدارەی گەرمیان، ٢٧ تووشبوو، ئیدارەی راپەڕین، ٨٨ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان، پارێزگای دھۆک، ٣٠٦ تووشبوو ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان و پارێزگای ھەڵەبجە، ٢٠ تووشبوو. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٥ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٣٩٨ ھەزار و ٦٠٣ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە، ٣٨ ھەزار و ٦٦١ تووشبوو، ھەروەھا ھەزار و ٤١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın