کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. هه‌زار و ١٥٨ كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Sarmand Hameed   | 12.04.2021
ھەرێمی کوردستان.. هه‌زار و ١٥٨ كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ١١ ھەزار و چوار پشکنین، هه‌زار و ١٥٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ دھۆک ٥٥٥ حاڵەت، سلێمانی ٢٩٤ حاڵەت، ھەولێر ١٩٤ حاڵەت، گه‌رمیان ٧٨ حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه‌ ٢٠ حاڵه‌ت و ئیداره‌ی راپه‌ڕین ١٧ حاڵه‌ت.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە؛ چوار حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك، سێ حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، سێ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و دوو حاڵه‌ت له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٦٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٣٣ ھەزار و ٤٢٨ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٧٩٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın