کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان..٦٩٣ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٩٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون".

Heman Hussein Yaseen   | 02.05.2021
ھەرێمی کوردستان..٦٩٣ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه‌ لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٩٣ كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، هەروەها ٩٣١ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە‌".

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی حه‌فت هه‌زار و ٣٦٥ پشکنین، ٦٩٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە ھەولێر ١٨١ حاڵەت، سلێمانی ٣٥٧ حاڵەت، دھۆک ١٠٥ حاڵەت، هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌شت حاڵه‌ت و ئیداره‌ی گه‌رمیان ٤٢ حاڵه‌ت.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە دوو حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، پێنج حاڵه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی، هه‌شت حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك و دوو حاڵه‌تیش له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٣١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٥١ ھەزار و ٩٥٠ حاڵەت کە لەو ژمارەیەیش، چوار ھەزار و ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın