کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان..٦٢٢ كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٢٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و حەفت حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Heman Hussein Yaseen   | 22.06.2021
ھەرێمی کوردستان..٦٢٢ كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه‌ لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و حەفت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی حەفت هه‌زار و ٧٩٤ پشکنین، ٦٢٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە سلێمانی ٢٣٦ حاڵەت، دھۆک ٢٣٣ حاڵه‌ت، ھەولێر ١٢٠ حاڵەت، هەڵەبجە حەوت حاڵەت و گەرمیان ٢٦ حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی، دوو حاڵه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك و یەک حاڵەتیش لە گەرمیان بووه‌.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان هاتووە "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە تا ئێستا گەیشتووەتە، ١٨١ ھەزار و ١٣٥ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٤٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın