کۆڤید- ١٩

ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٣٧٠ هەزاری تێپەڕاندووە

- لە جیهاندا زیاتر لە ٣٧٠ هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە، گیانیان لەدەستداوە.

Emel Gözellik   | 31.05.2020
ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٣٧٠ هەزاری تێپەڕاندووە

Ankara

ئەنقەرە - AA

ماڵپەڕی "Worldometer" دوایین ئامارەکانی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە جیهاندا بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکان لە سەرتاسەری جیهاندا، ٣٧٠ هەزار و ٤١٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش گەیشتووەتە، شەش ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٩٨٠ کەس.

زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا تۆمارکراوە کە ١٠٥ هەزار و ٥٢٩ کەس بووە.

لە دوای ئەمریکاش هەریەکە لە بەریتانیا بە ٣٨ هەزار و ٣٧٦ کەس، ئیتاڵیا بە ٣٣ هەزار و ٣٤٠ کەس، بەڕازیل بە ٢٨ هەزار و ٨٣٤ کەس، فەڕەنسا بە ٢٨ هەزار و ٧٧١ کەس، ئیسپانیا ٢٧ هەزار و ١٢٥ کەس، بەلجیکا بە نۆ هەزار و ٤٥٣ کەس، مەکسیک بە نۆ هەزار و ٤١٥ کەس، ئەڵمانیا بە هەشت هەزار و ٦٠٠ کەس، ئێران بە حەوت هەزار و ٧٣٤ کەس، کەنەدا بە حەوت هەزار و ٧٣ کەس، هۆڵەندا بە پێنج هەزار و ٩٥١ کەس، هیندستان بە پێنج هەزار و ١٨٥ کەس، چین بە چوار هەزار و ٦٣٤ کەس و رووسیا بە چوار هەزار و ٥٥٥ کەس دێن.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın