کۆڤید- ١٩

ژمارەى ئەو كەسانەى كە لەسەرانسەرى جيهان تووشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوون ٧٠٠ هەزارى تێپەڕاند

ژمارەى ئەو كەسانەى كە لە سەرانسەرى جيهان تووشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوون ٧٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند.

Muhammet Nazım Taşcı   | 29.03.2020
ژمارەى ئەو كەسانەى كە لەسەرانسەرى جيهان تووشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوون ٧٠٠ هەزارى تێپەڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەى ئەو كەسانەى كە لە سەرانسەرى جيهان تووشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوون  ٧٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند. 

ماڵپه‌ڕی "Worldometer" به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری نوێكراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌ته‌كانی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ له‌ جیهاندا بڵاویكرده‌وه‌، ژمارەى ئەو كەسانەى كە لە سەرانسەرى جيهان تووشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوون ، گه‌یشتووه‌ته‌ ٧٠٢ هه‌زار و ٣٤٨ كه‌س.

زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە ١٣١ هەزار و ٤٠٣ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە و لە پاش ئەمريكا ئيتاليا بە تۆماركردنى ٩٧ هەزار و ٦٨٩ حاڵەتى تووشبوون دێت.

هه‌روه‌ها له‌ چین كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌وێ سه‌ری هه‌ڵدا ٨١ هه‌زار و ٤٣٩ حاڵه‌ت تۆمار كراون. له‌ ئیسپانیا ٧٨ هه‌زار و ٧٩٩ حاڵه‌ت، له‌ ئه‌ڵمانیا ٦٠ هه‌زار و ٦٥٩ حاڵه‌ت، له‌ ئێران ٣٨ هه‌زار و ٣٠٩ حاڵه‌ت، له‌ فه‌ڕه‌نسا ٣٧ هه‌زار و ٥٧٥ حاڵه‌ت، ، له‌ به‌ریتانیا ١٩ هه‌زار و ٥٥٢حاڵه‌ت، له‌ سویسرا ١٤هه‌زار و ٨٢٩ حاڵەت، لە هۆڵەندا ١٠ هەزار ٨٦٦ حاڵەت و لە بەلجيكا ١٠ هەزار و ٨٣٦ حاڵه‌ت تۆمار كراون.

به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه‌ كه‌ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له‌ شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا و پاشان نزیكه‌ی ٢٠٠ وڵاتی ته‌نییه‌وه‌ تاكو ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ٣٣ هه‌زار و ١٧٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın