کۆڤید- ١٩

هەولێر.. پشکنینی ‎کۆرۆنای دوو پاسەوانی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق پۆزێتیڤ بووە

‎گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر، بژار مووسا رایگەیاند کە ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای دوو پاسەوانی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کە سەردانی هەولێریان کردبوو پۆزێتیڤ دەرچووە.

Heman Hussein Yaseen   | 28.05.2020
هەولێر.. پشکنینی ‎کۆرۆنای دوو پاسەوانی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق پۆزێتیڤ بووە

Arbil
‎هه‌ولێر - AA

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای دوو پاسەوانی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کە سەردانی هەولێریان کردبوو پۆزێتیڤ دەرچووە.

‎بەپێی لێدوانێکی پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبووری، دوو کەس لە تیمی پاسەوانەکانی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی عەدنان درجال له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ هه‌ولێر ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پۆزه‌تیڤ بووه‌، ھەر بۆیەش ئەمڕۆش لەکاتی چوونی وەزیری وەرزش و لاوان بۆ پارێزگای نەینەوا، ژمارەیەک لە بەرپرسان بەھۆی خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە نەچوونەتە پێشوازیكردن.

‎دەنگۆی ئەوە ھەیە کە ئەو دوو کەسە دوێنێ یاوەری وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقییان کردووە کە ھاتووەتە ھەولێر و تا ئێستا بەرپرسانی تەندروستی ھیچ زانیارییه‌كی وردیان لەبارەی بابەتەکە نەداوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە ئەم دوو کەسە پاسەوانی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی بوونە و لە کاتی پشکنین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ بووە.

‎لەمبارەوە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر، بژار مووسا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھەموو ئەو کەسانەی لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ھاتوچۆی ھەولێر دەکەن، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر پشکینییان بۆ دەکرێت و لەم چوارچێوەیەشدا، دوو کەس ئەنجامی پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بووە کە پاسەوانی وەزیری وەرزش و لاوانی حکوومەتی عێراقن.

‎ئێوارەی دوێنێ وەزیری وەرزش و لاوانی حکوومەتی عێراق، عەدنان درجال بە سەردانێک گەیشتە ھەولێر و لەلایەن پارێزگاری ھەولێر فەرسەت سۆفی پێشوازی لێکرا و ئەمڕۆش بەرەو پارێزگای نەینەوا بەڕێکەوت.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın