کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان .. ٢٥٩ حاڵه‌تی تووشبوون و شەش گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٣١٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٥٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Abdullah Abdulmanaf Shukur   | 01.07.2020
هەرێمی کوردستان .. ٢٥٩ حاڵه‌تی تووشبوون و شەش گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركران

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٣١٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٥٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٣١٢ پشکنین ئەنجامدراون کە ٧٧٣ پشکنین لە ھەولێر، ٦٧٥ پشکنین لە سلێمانی، ٥٥٦ پشکنین لە دھۆک و ٢٥٢ پشکنین لە گەرمیان، ٥٦ پشکنینیش لە ھەڵەبجە ئەنجامدراوە.

راشگەیەندرا کە لە کۆی ئەو ژمارە پشکنینە، ٢٥٩ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە ٩٢ تووشبوو لە سلێمانی، ٦٩ تووشبوو لە گەرمیان، ٨٠ تووشبوو لە هەولێر و ١٨ تووشبووش لە هەڵەبجە تۆمارکراون.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢٣ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تاکو ئێستا شەش ھەزار و ٤٠٣ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، دوو ھەزار و ٧٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢١٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın