کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. لە سلێمانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی (COVID19) لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا.

Sarmand Hameed   | 06.06.2020
هەرێمی کوردستان.. لە سلێمانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی (COVID19) لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا. 

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەو تووشبووەی کۆرۆنا کە گیانی لەدەستداوە، پیاوێکی تەمەن ٥٥ ساڵە و دانیشتووی تاسلوجەیە لە پارێزگای سلێمانی. 

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە تووشبووەکە دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە. 

بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە پارێزگای سلێمانی دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو کەسەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın