کۆڤید- ١٩

سلێمانی.. چواردە حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری سلێمانی تۆمار کرا.

Rewa Mahmood Hasan   | 30.03.2020
سلێمانی.. چواردە  حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کرا

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری سلێمانی تۆمار کرا.

ئەمشەو ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٠ لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای کەیسە گوماناوییەکانی توشبووانی ڤایرۆسەکە، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ(COVID-19) لەشاری سلێمانی دەستنیشانکراون، کە هەشت ئافرەت و شەش پیاون ."

دابەشبوونی تووشبووەکان بەم شێوەیەن:

پێنج لە تووشبووان لەناو شاری سلێمانی، پێنجوێن، سیاگوێز و سیتەک کە پێشتر گەشتیان کردووە.حەوت لە تووشبووان لە دەربەندیخان بەرکەوتی تووشبوانی پێشوون و دوو تووشبووی نوێ-ش لە شاری سلێمانی کە پێشینەی گەشتیان نییە".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın