کۆڤید- ١٩

سلێمانی.. بەھۆی کۆرۆناوە گەنجێکی ٣٧ ساڵ گیانی لەدەستدا

تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-١٩ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

Rewa Mahmood Hasan   | 30.05.2020
سلێمانی.. بەھۆی کۆرۆناوە گەنجێکی ٣٧ ساڵ گیانی لەدەستدا

Arbil

سلێمانی - AA

ئەمڕۆ ٣٠ی ئایار لە شاری سلێمانی، یەکێک لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکییدا گیانی لەدەستدا.

بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، سەباح نەسرەددین ئاشکرایکرد، کەمێک لەمەوبەر تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە تەمەنی ٣٧ ساڵە لەشاری سلێمانی، گیانی لەدەست داوە.

سەباح نەسرەدین ئاماژەی بەوەشداوە، تیمی پزیشکی ئەوەندەی لە توانایاندا بووە، ئەنجامیانداوە بەڵام  سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان نەخۆشەکە گیانی لەدەست داوە.

پێشتر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، یاد نەقشبەندی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدابوو کە نەخۆشێکی ٣٧ ساڵ بەبێ ئەوەی ھیچ کێشەیەکی تری تەندروستی ھەبێت، بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە تەندروستی ناجێگیرە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın