کۆڤید- ١٩

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دینارى بۆ تەندروستی ھەولێر تەرخانکرد

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی ھەولێر تەرخانکرا.

Abdullah Abdulmanaf Shukur   | 01.08.2020
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دینارى بۆ تەندروستی ھەولێر تەرخانکرد

Arbil

ھەولێر - AA

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی ھەولێر تەرخانکرا.

بەپێی ئەو راگەیاندراوەی كە لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤايرۆسى کۆرۆناى نوێ، فەرمانى لەسەر خەرجكردنى بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی ھەولێر داوە.

راگەيەندراوەكە ئاماژەى بەوەش كردووە کە ئەم بڕە پارەيە بەشێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکوومەتی ھەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤايرۆسى کۆرۆنا کە بۆ ئيدارە سەربەخۆكان و پارێزگاکانی ھەرێم تەرخانکراوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın