کۆڤید- ١٩

تەندروستی هەرێم سیستمی پۆرتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختەی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان سیستمی پۆرتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختەی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاند.

Sarmand Hameed   | 05.04.2021
تەندروستی هەرێم سیستمی پۆرتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختەی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاند

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان سیستمی پۆرتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختەی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەپێناو خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەرگرتنی ڤاکسین به‌ بەشێکی گرنگی رێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دراوە کە لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بەپێی ریزبەندیی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی ١٢ و هاووڵاتییانی هەڵگری نەخۆشییە درێژخایەنەکان و خانەنیشان و بەساڵاچووان و هێزە ئەمنییه‌كان و ناوخۆ و پێشمەرگە) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی ٦٠ ساڵان و هەر هاووڵاتییەکی دیکە کە بەپێی رێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس و تۆمار بکات.

وەزارەتەکە داوای لەو کەسانە کرد کە خواستی وەرگرتنی ڤاکسینیان هەیە، با لە سیستمی پۆرتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە رێگەی لینکی http://vac.health.digital.gov.krd/ خۆیان تۆمار بکەن.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٢٥ هەزار و ١٤٦ کەسن، لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و ٧١٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ١١١ هەزار و ٨٧ کەسیان دوای وه‌رگرتنی چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١٠ هەزار و ٣٤٤ تووشبووی ڤایرۆسەکە چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın