کۆڤید- ١٩

تووشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر گیانی لەدەست دا

- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.

Fakhradin Ibrahim Mohammad   | 02.06.2020
تووشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر گیانی لەدەست دا

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە تووشبوویەکی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی (COVID١٩) کە پیاوێکی تەمەن ٥١ ساڵ و نیشتەجێ قەزای دەشتی ھەولێر/ بنەسڵاوە بووە، گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ھاتووە "تووشبووەکە ھەڵگری نەخۆشیی دیکەی کوشندە بووە دوای ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشی لێ دەرکەوتووە لە ٢٧ی مانگی ئایاری رابردوو لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و دوای مانەوەی پێنج رۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە کە پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın