کۆڤید- ١٩

تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند.

Fakhradin Ibrahim Mohammad   | 06.06.2020
تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا.

بە پێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، "تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری ھەولێر بووە و دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا".

كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ نۆزدە كەس و ژمارەی تووشبووانیش، گەیشتووەتە هەزار و ٨٩ كەس.

راشگەیەندراوە كە تا ئێستا ٤٤٨ تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دوای وەرگرتنی چارەسەر چاكبوونەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın