کۆڤید- ١٩

تورکیا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٤٦٧ حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کرا

لە تورکیا، لە ٢٤کاتژمێری رابردوودا، ١٠١ هەزار و ١١٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٤٦٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

Barış Gündoğan   | 27.09.2020
تورکیا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٤٦٧ حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە تورکیا، لە ٢٤کاتژمێری رابردوودا، ١٠١ ھەزار و ١١٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٤٦٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە لەبارەی ئاماری رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە، لە ٢٤کاتژمێری رابردوودا، ١٠١ ھەزار و ١١٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٤٦٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

بەپێی داتاکان، لە هەمان ماوەدا، ٦٨ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستداوە، و کۆی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٥٨٣ کەس.

هاوکات بە چاکبوونەوەی ھەزار و ١١٦ نەخۆشی دیکە، کۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی دوای چارەسەری پزیشکی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، گەیشتە ٢٧٥ ھەزار و ٦٣٠ کەس.

لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "لە دوای ماوەیەکی زۆر، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە کەمبووەوە. ئەمڕۆ ھەزار و ٥٨٢ نەخۆشی قورسمان ھەیە. ژمارەی ئەوانەی کە تووشی ھەڵئاوسانی سییەکان بوون لە کەمبوونەوە دایە".




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın