کۆڤید- ١٩

بەڕازیل.. گیانلەدەستدانی سێ هەزار و ٤٥٩ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

- لە بەڕازیل كۆی ئه‌وکەسانه‌ی کە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٣٦١ هه‌زار و ٨٨٤ كه‌س و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته ١٣ ملیۆن و ٦٧٣ هه‌زار و ٥٠٧ كه‌س.

Muhammed Emin Canik   | 15.04.2021
بەڕازیل.. گیانلەدەستدانی سێ هەزار و ٤٥٩ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

Buenos Aires

بۆینس ئایرس - AA

لە بەڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٥٩ كه‌س بەهۆی‌ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بەڕازیل له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٣ هه‌زار و ٥١٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون، بەوەیش تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٣ ملیۆن و ٦٧٣ هه‌زار و ٥٠٧ كه‌س.

هەروەها ژمارەی ئەوکەسانەی کە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١٢ ملیۆن و ١٧٠ هه‌زار و ٧٧١ کەس.

لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٥٩ كه‌س بەهۆی‌ پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی ئه‌وکەسانه‌ی کە بەهۆی ئە‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٣٦١ هه‌زار و ٨٨٤ كه‌س.

به‌ڕازیل كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه لە سەرانسەری جیهان لە دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زۆرترین کاریگەریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەرە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın