کۆڤید- ١٩

ئێران.. لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

- ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٩٨٢ کەس.

Ahmet Dursun   | 01.08.2020
ئێران.. لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

Ankara

تاران- AA

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری لەبارەی دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٥٤٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیش تۆمار کراون.

بەمشێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ١٦ هەزار و ٩٨٢ کەس و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش گەیشتوونەتە، ٣٠٦ هەزار و ٧٥٢ کەس کە رەوشی تەندروستیی چوار هەزار و ١١یان ناجێگیرە.

هەروەها ٢٦٥ هەزار و ٨٣٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوە.

بە گوتەی سیما سادات لاری تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٤٨٢ هەزار و ٥٥٣ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسەکە ئەنجامدراون.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران پارێزگاکانی تاران، مازەندەران، فارس، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، ئەردەبیل، خۆراسانی رەزەوی، ئەلبورز، ئەسفەهان، خۆراسانی باکوور، سیمنان، لوڕستان، هورموزگان، گولستان، کرمان، و ئیلام-ی وەک "ناوچەی سور" و ١١ پارێزگاکەی دیکەشی وەک "ناوچەی مەترسیدار" ناوبرد.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın