ژيان, کۆڤید- ١٩

یەکەمین گەشتی ئاسمانی ئاسایی لە دوای کەرەنتینەوە لە تورکیاوە بۆ ھەولێر ئەنجامدرا

دوای داخستنی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان لە سلێمانی و ھەولێر بۆ ماوەی زیاتر لە ٥ مانگ ، ئەمرۆ یەکەم گەشتی ئاسایی لە فڕۆکەخانەکانەوە دەستی پێکردەوە و ئێوارەی ئەمڕۆش کاتژمێر ١٨:١٠ خولەک گەشتێکی ئاسمانی لە شاری ئەنقەرەوە بۆ ھەولێر ئەنجامدرا.

Abdullah Abdulmanaf Shukur   | 01.08.2020
یەکەمین گەشتی ئاسمانی ئاسایی لە دوای کەرەنتینەوە لە تورکیاوە بۆ ھەولێر ئەنجامدرا

Arbil

ھەولێر - AA

دوای داخستنی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان لە سلێمانی و ھەولێر بۆ ماوەی زیاتر لە ٥ مانگ، ئەمرۆ یەکەم گەشتی ئاسایی لە فڕۆکەخانەکانەوە بۆ دەرەوەی ھەرێم و بەپێچەوانەوە دەستی پێکردەوە.

بەپێی بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و وەک رێکارێک بۆ بەرگرتن لە ھاتنە ناوەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ماوەی ٥ مانگ ھەموو گەشتە ئاساییەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق داخران و ئەمڕۆ دوای بڕیاری کردنەوەکە، یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەکان لە ھەولێر و سلێمانی بۆ دەرەوەی وڵات و بەپێچەوانەوە دەستیان پێکردەوە.

ئەمڕۆ یەکەمین گەشت لە کاتژمێر ١١:٤٠ لە ھەولێرەوە بۆ بەغدا ئەنجامدرا، گەشتی دووەم لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ئۆکراینا و گەشتەکانی دیکەش بەپێی ئەو خشتەیە دەبن کە دەستنیشانکراوە.

ھاوکات کاتژمێر ١٨:١٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتێک لە ئەنقەرەوە بۆ ھەولێر ئەنجامدراوە.

پێشتر بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، لە ١٧ی ئازاری ئەمساڵ گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان راگیران، لە ماوەی رابردوودا تەنیا رێگە بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ، سەربازی، دیپلۆماسی، گەشتە ناچارییەکانی ھاتنەوەی ھاووڵاتیان لە دەرەوەی وڵات دراوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın