ژيان

ھەولێر.. یاری سین و زەرف لە شه‌وانی رەمەزاندا

- سین و زەرف یاریەکی دێرینیە و تایبەتە بە شەوانی رەمەزان کە دوای رۆژێکی سەختی رۆژووگرتن، شەوانی خۆیانی پێبەڕێ دەکەن.

21.05.2020
ھەولێر.. یاری سین و زەرف لە شه‌وانی رەمەزاندا

Arbil

ھەولێر- AA

سین و زەرف یاریەکی دێرینی کەرکووکی و هەولێرییەکانە و تایبەتە بە شەوانی رەمەزان کە دوای رۆژێکی سەختی رۆژووگرتن، شەوانی خۆیانی پێبەڕێ دەکەن. 

لینکی تایبەت بە فۆتۆەکان https://www.aa.com.tr/ks

ئەم یاریە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زۆر کۆن و تایبەتە بە کەرکووکییەکان، ئێستا لە هەولێر و سلێمانی- یش ئەم یارییە دەکرێت لە شەوانی رەمەزاندا.

سینیەکە ١١ زەرفی مسی لەسەر جێگیر دەکرێت بە شیلەوە بە سینیەکەوە جێگیر دەکرێت. دوو ستاف بەرامبەر یەک دادەنیشن هەریەکەیان لە سێ کەس پێکدێت. دوو کەسیش کە چاودێری و بەڕێوەبردنی یارییەکەیان لە ئەستۆیە ناوی وەستا و شاگردیان لێنراوە.

وەستا ئەرکی شاردنەوەی گوڵەکانە کە لەنێو سینیەدا بۆ تیمی بەرامبەر و ئەگەر ئەو گوڵە نەدۆزرایەوە، ئەوا چەند زەرف مابێت ئەوەنەیان لەسەر حساب دەکرێت لە یاریەکەدا و لە ١٠٠ خاڵ تەواو دەبێت، هەرکەسێک ئەو ١٠٠ خاڵەی گرت پێی دەڵێن؛ دینگە کە یاریەک لە دوو دینگە پێکدێت. واتە دوو ١٠٠ خاڵی، هەرکاتێکیش بەرامبەربوون ئەوا یاری سێیەم دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی لایەنی براوە.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın