ژيان

چياكانى جيلۆ لە هەكارى بووەتە ئاراستەى نوێى فۆتۆگرافەر و سرووشتدۆستان

- چیاکانی جیلۆ لە ھەکاری، کە ساڵی پار وەکو "پارکی نیشتمانیی" راگەیەندرا، لەگەڵ بەرپاکردنی ئارامی پێشوازیی لە سەردانیکارانی لە ھەموو شارەکانی تورکیاوە دەکات.

Mesut Varol,Sayim Harmancı   | 10.06.2021
چياكانى جيلۆ لە هەكارى بووەتە ئاراستەى نوێى فۆتۆگرافەر و سرووشتدۆستان

Hakkari

ھەکاری - AA

چیاکانی جیلۆ لە ھەکاری کە وەرزەکانی ھاوین و زستان لە یەک کاتدا دەبينرێت، بە سرووشتی کەم وێنەی، پێکھاتەی نەشێواوی، میوانداریی سەدان سرووشدۆست، فۆتۆگرافەر و شاخەوانەکان دەکات.

لەسایەی ئەو ئارمییەی کە لە ئەنجامی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە دەستەبەرکراوە، ئەو جوانییەی کە ساڵانێکە بە شاراوەیی ماوە پێشکەشی گەشتیاری دەکرێت.

چیاکانی جیلۆ لە ھەکاری، کە ساڵی پار وەکو "پارکی نیشتمانیی" راگەیەندرا، لەگەڵ بەرپاکردنی ئارامی پێشوازی لە سەردانیکارانی لە ھەموو شارەکانی تورکیاوە دەکات.

- "ناوچەکەمان بووەتە جێگەی بایەخ"

مامۆستا لە زانکۆی ھەکاری، موراد ئادیامان ئاماژەی بەوە کرد کە لەم دواییانەدا شارەکەيان بووەتە پەسەندترین شوێنی سرووشتدۆستان.

ئادیامان خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر ناوھێنانی ناوچەکەیان وەکو ناوچەیەکی گەشتیاری دەربڕى و گوتی: "بە ھەوڵەکانی پارێزگا و زانکۆی ھەکاری، ئەو ناوچەیەی کە چیاکانی جیلۆی لێیە بە پارکێکی نیشتیمانیی راگەیەندرا و زیاتر ناسێندرا. لەگەڵ ئەمەشدا، ناوچەکەمان بووە جێگەی سەرنجی زیاتر. ژمارەیەکی زۆر سرووشتدۆست و فۆتۆگرافەر لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات روو لە پارێزگاکەمان دەكەن".

- "جوگرافیایەکی زۆر جوانی ھەیە"

ئاھو ئاکباش، کە لە شارۆچکەی فەتحییە سەربە پارێزگاى موغلاوە ھاتووە، رایگەیاند کە ئەوە دووەم جارە سەردانی ناوچەکە دەکات و ھەر جارێک بە دۆزینەوەی جوانییەکی دیکە دڵخۆش دەبێت.

ئاکباش ئاماژەی بەوەشکرد کە دەتوانیت لە جیلۆ لە یەک کاتدا ھەرچوار وەرز ببینێت و گوتی، "لە یەکێکە لە جوانترین چیاکانی تورکیا. جوگرافیایەکی زۆر جوانی ھەیە. ئەم جوانییە بە وشە پێناسە ناکرێت. ھەوڵمانداوە لە رێگەی ئەو فۆتۆیانەی کە گرتوومانە ئەم جوانییە بە دۆکۆمیومێنت بکەین".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın