ژيان

له‌بارەی زوقم و بەسەهۆڵبوون له‌ چوار پارێزگای توركیا هۆشداری درا

- هۆشداری درا له‌بارەی زوقم و به‌سەهۆڵبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش.

Emre Ilıkan   | 14.03.2021
له‌بارەی زوقم و بەسەهۆڵبوون له‌ چوار پارێزگای توركیا هۆشداری درا

Van

وان – AA

هۆشداری درا له‌بارەی زوقم و به‌سەهۆڵبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئاسمانی ناوچه‌كه،‌ هه‌وراوی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش دوو تا چوار پله‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌.

‌با له‌ ئاراسته‌ی باكوور و باكووری رۆژئاواوه‌ به‌ هێواشی هه‌ڵ ده‌كات و ماوه‌ ماوه‌ ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌مڕۆدا به‌م جۆره‌ بن:

هه‌كاری و مووش ٩، وان ٧ و به‌دلیس ٤ پله‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی داوا له‌ هاووڵاتییانیش ده‌كات ئاگاداری ئه‌وه‌ بن كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له‌ قه‌دپاڵی چیاكان و ئه‌گه‌ری زوقمگرتنی توند و به‌سەهۆڵبوون. ‌

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın