ژيان

شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ئاکرێی گرتووەتەوە

- شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ئاکرێی گرتووەتەوە و تا ئەو رادەیەی کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی خەڵک و رێگەکانی هاتوچۆ بەرووی خەڵکدا داخرابوون.

yunus keleş   | 14.02.2020
شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ئاکرێی گرتووەتەوە

Dahuk

ئاکرێ - AA

بارسته‌ هه‌وایه‌كى سارد رووی له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووە و پله‌كانى گه‌رما نزم بوونه‌ته‌وه‌ و شه‌پۆلێكی به‌فربارین ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری پارێزگاكانی گرته‌وه‌.

شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ئاکرێی گرتووەتەوە و تا ئەو رادەیەی کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی خەڵک و رێگەکانی هاتوچۆ بەرووی خەڵکدا داخرابوون.

ئەمڕۆ لەگەڵ جێگیربوونی کەشوهەوا رێگەکان کرانەوە و کارمەندانی شارەوانی و تیمەکانی فریاکەوتنی لە شوێنە تایبەتەکان جێگیر کراون و دەستیان بە پاککردنەوەی رێگەوبانەکان و یارمەتیدانی ئەو گەشتیارانە کرد کە لە شوێنە جیاجیاکانەوە سەردانی ناوچەکە دەکەن و رێگەکانیان کردەوە.

خەڵکی شارەکەش هاوکات دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی سەر بانەکان و کۆڵانەکانیان.

لە درەنگانی شەوی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

بەفربارینەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەستی پێکرد و پاشان کاریگەرییەکەی بەھێزتر بوو و تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم، بڵاویکردەوە کە بارستە ھەوایەکی سارد روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان دەگرێتەوە.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın