ژيان

سێرت.. خەڵکی بۆ بینینی "رووداوی تیشک" کۆبوونەوە

شارۆچکەی تیلۆ سەربە پارێزگای سێرت، ٢٥٦ ساڵ بەر لەئێستا، ئیبراهیم حەقە کە یەکێک بووە لە زاناکانی ئەو سەردەمە لەڕێی رێکخستنی تیشکەوە وای کردووەیەکەم تیشکی خۆربدات لە گۆڕی مامۆستاکەی ئیسماعیل فەقیروڵڵا ئەم کارە هونەرییەش ناوی "رووداوی تیشک"ی لێنراوە.

Fecri Barlık,Hasan Namlı,Mehmet Niyazi Deniz   | 23.09.2020
سێرت.. خەڵکی بۆ بینینی "رووداوی تیشک" کۆبوونەوە

Siirt

سێرت- AA

لە شارۆچکەی تیلۆ سەربە پارێزگای سێرت و بە لەبەرچاو گرتنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، دوای نوێژی بەیانی رێوڕەسمێکی تایبەت بە بینینی "رووداوی تیشک" بەڕێوەچوو کە ٢٥٦ ساڵ بەر لەئێستا، ئیبراهیم حەقی لەڕێی رێکخستنی تیشکەوە وای کردووە یەکەم تیشکی خۆر بدات لە گۆڕی مامۆستاکەی ئیسماعیل فەقیروڵڵا.

ئەم کارە هونەرییەش ناوی "رووداوی تیشک"ی لێنراوە و لە ساڵی ٢٠١٥وە چووەتە لیستی میراتی جیهانی رێکخراوی یونیسکۆوە.

لە کاتژمێر ٠٦:١٩ی و لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر بۆ ماوەی پێنج خولەک تیشکدانەوەکە دەرکەوت و لەڕێی شاشەیەکی گەورەشەوە نیشانی ئامادەبووان درا.

"رووداوی تیشک" لەو رۆژانەدا دەردەکەوێت کە کاتەکانی شەو و رۆژ تیایاندا یەکسان دەبنەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın